سه‌ربازێكی روسی له‌سوریا كوژرا
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سپوتنیك، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاندووه، كه سه‌ربازێكی ئه‌و وڵاته به‌ناوی ئانتۆن یه‌رگین، كه یاوه‌ری كاروانێكی ئاشته‌وایی بنكه‌ی سه‌ربازی حومه‌یمیم بووه، دوای ئه‌وه‌ی كاروانه‌كه له‌پارێزگای حمس له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه بۆردوومان ده‌كرێت بریندار ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی روسی، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌ژێر چاودێری پزیشكی بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
رۆژی 14ی ئازاری 2016 فلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی روسیا پێش ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی جنێف3، فه‌رمانی به‌وه‌زیری به‌رگری كرد هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌سوریا بكشێنێته‌وه.
له‌ساڵی 2015وه روسیا له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی سه‌ربازییه‌وه هاوكاری حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات‌و دواتر هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی حومه‌یم كردووه‌و سیسته‌می مووشه‌كی له‌و بنكه‌ی جێگیركردووه.