2 پۆلیسی توركیا كوژران و 3ی دیكەش بریندارن
سه‌عات 9:30ی به‌یانی له ناوچه‌ی ئیپه‌ك یۆڵوی سه‌ر به شاری وان، له كاتی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه بۆمبڕێژی كردووه، بۆمبێك به كاروانێكی سه‌ربازی توركیادا ته‌قیه‌وه، كه له ئه‌نجامدا 2 پۆلیس كوژران و 3ی دیكه‌یش برینداربوون. كه ئه‌و پۆلیسانه‌یش ئه‌ركیان پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو بووه.
هه‌ر دوای ئه‌و رووداوه هێزێكی زۆری توركیا ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كراوه و به نیازی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ن دژی په‌كه‌كه.
هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی جه‌نگیش بۆ بۆردومانكرنی شوێنی گه‌ریلاكان له وان به كارهێنراوه و، تا نووسینی ئه‌م هه‌واڵه فڕۆكه‌كان به ئاسمانی وان‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
باسنيوز