یاریدەدەرێکی قاسم سولەیمانی کوژرا
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی قودسی سوپای پاسداران، یەكێك لە یاریدەدەرەكانی بە ناوی شەفیع شەفیعی، لە شەڕی خان تومان، رۆژی 6ی ئایاری 2016 لە باشووری شاری حەلەب لەلایەن هێزە چەکدارەکانی دژبەری حکومەتی سووریا کوژراوە. شەفیعی خەڵکی شاری روودباری سەر بە پارێزگای گێلانە.
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوەكو ئێستا کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 50 راوێژكار و سەربازی لە باشووری حەلەب پشتڕاستکردووەتەوە. هەمان ئەو رۆژەی شەفیعی كوژرا، 18 راوێژكاری سەربازی ئێران لە هەمان شوێن كوژران.
رووداو