شا سەلمان بۆ عەبادی: ناوچەکە ئارام نابێت ئەگەر وڵاتەکان هاوکاریی یەکتر نەکەن

شا سەلمان بۆ عەبادی: ناوچەکە ئارام نابێت ئەگەر وڵاتەکان هاوکاریی یەکتر نەکەن
شای سعودیە بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و پشتگیریی وڵاتەکەشی لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش بۆ عێراق رادەگەیەنێت.



حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە کردووە و تاوتوێی شەڕی دژی داعشیان کردووە.



بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی عەبادی، شا سەلمان پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە دژی داعش و رێکخراوە توندڕەوەکان دەربریوە و هەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی ”ناوچەکە ئارام نابێت ئەگەر وڵاتەکان هاوکاریی یەکتر نەکەن“.



هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، شا سەلمان بانگهێشتی حەیدەر عەبادی کردووە تاوەکو سەردانی سعودیە بکات، بۆ ”کردنەوەی رێگاکانی هاوکاریی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە“.












باسنیوز
Top