داعش چەكدارەكانی ڕەوانەی ئەوروپا دەكات

 داعش چەكدارەكانی ڕەوانەی ئەوروپا دەكات
لە دوای تەقینەوەکانی پاریس و برۆکسل، داعش چەکداری دیکە رەوانەی بەلجیکا و ئەورووپا دەکات.

پۆڵ ڤان تیخێلت بەڕێوبەری ناوەندی قەیرانەکان لە بەلجیکا رایگەیاند "ئەگەری هەیە پەلامارێکی دیکەی تیرۆریستی لە بەلجیکا رووبدات. بۆیە درێژە بە راگەیاندنی ئاستی زەنگی مەترسی دەدەین لە بەرزترین ئاست کە ٣یە. مانگی رابردووش هەنگاوێکی باشمان نا لە بابەتی لێکۆڵینەوە لە پەلامارەکان و بەم پێیەش توانیمان گورزێکی کوشندە لە پەلاماردەران بدەین".

تیخێلت گوتی "لە ٢٢ی ئاداری رابردووەوە تا ئێستە زانیاری گرنگمان دەستخستووە. بەپێی زانیارییەکانیش داعش بە مەبەستی ئەنجامدانی تەقینەوە سەرگەرمی ناردنی چەکدارە بۆ بەلجیکا و ئەورووپا".

لە ٢٢ی ئاداری رابردووەوە سێ تەقینەوەی یەک لە دوای یەک فڕۆکەخانەی برۆکسل و ویستگەیەکی شەمەندەفەری شارەکەیان هەژاند و بەهۆیەوە ٣٢ کەس کوژران و ٢٧٠ی دیکەش بریندار بوون.
Top