نقومبوونی كەشتییەكی پەنابەر لە دەریا خنكانی 500 كەسی لێ دەكەوێتەوە
کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نووسراوێک رایگەیاند کە بەھۆی نقومبوونی کەشتییەکی گەورە لە نێوان ئیتاڵیا و لیبیا لە دەریای سپی 41 کەس رزگار کراون و بەپێی زانیاری رزگارکراوەکانیش لەوانەیە 500 کەس خنکابن.
راشگەیەندرا کە "نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە بەرامبەر خنکانی 500 پەناخواز لە دەریای سپی و ھاوکات ئەمەش بە گەورەترین تراژیدیا لە 12 مانگی رابردوو دادەنرێت".
ئەوانەشی کە رزگارکراون، 23 ھاووڵاتی سۆماڵی، 11 ھاووڵاتی ئەسیوبی، شەش ھاووڵاتی میسری و یەک ھاووڵاتی سوودانی تێدایە.
رزگارکراوان ئەوەشیان راگەیاندووە کە ھەفتەی رابردوو بە کەشتییەک کە درێژییەکەی 30 مەتر بووە لە توبروکی لیبیا بەڕێکەوتوون.