ئه‌مریكا و كه‌نداو بۆ ڕێگری كردن له به‌قاچاخ بردنی چه‌كی ئێران ڕێككه‌وتن
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه به‌هیچ جۆرێك ڕێگه‌نادرێت به‌وه‌ی چه‌كی ئێرانی به‌قاچاخ بگاته یه‌مه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ی "زه‌یانی" له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا هات له‌گه‌ڵ "ئاشتۆن كارته‌ر" وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری كه‌نداو له‌گه‌ڵ كارته‌ردا.
له‌ئێستادا ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه چه‌ك بۆ یه‌مه‌ن بنێرێت.وڵاتانی كه‌نداو پێكه‌وه به‌شدارن له‌هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
باسنيوز