دانیمارك 400 سه‌رباز و8 فڕۆكه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ڕه‌وانه ده‌كات
په‌رله‌مانی دانیمارك به‌زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگه‌كان، ڕێگه‌یدا به‌وه‌ی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هێز بۆ جه‌نگ له‌دژی داعش ڕه‌وانه بكات.
مانگی ڕابردوو "لارس كوكی" سه‌رۆكوه‌زیرانی دانیمارك ئه‌و پلانه‌ی ڕاگه‌یاند، په‌رله‌مانیش به‌زۆرینه‌ی 90 ده‌نگی به‌ڵێ و 19 ده‌نگی نه‌خێر پشتیوانی بۆ پرۆژه‌كه ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند: " ڕێكخراوی داعش تیرۆریست و دڕنده‌یه، بێ به‌زه‌یی و دڵڕه‌قه، پێویسته وه‌ڵامێكی توندی بدرێته‌وه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵه‌وه، 400 سه‌رباز كه 60 كه‌سیان هێزی تایبه‌تن، له‌گه‌ڵ 7 فڕۆكه‌ی ئێف-16 و فڕۆكه‌یه‌كی جۆری سی-130 جی ده‌نێرێت.
پێشتر" كریستیان یه‌نس" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاندبوو: " سه‌ربازه‌كانی دانیمارك ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕی داعش ناكه‌ن. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه توشی هێرش ببنه‌وه، بۆیه ده‌سته‌ڵاتی فراوانیان دراوه‌تێ".
له‌ئێستادا 120 سه‌رباز و ته‌كنیكی دانیمارك له‌بنكه‌ی "عه‌ینولئه‌سه‌د"ی ئاسمانیدان و مه‌شق به سه‌ربازه‌كانی عێراق و هێزه كورد ده‌كه‌ن.