په‌یامنێرانی بێ‌سنوور؛ عێراق له کۆتایی ریزبه‌ندی ئازادیی رۆژنامه‌وانی
به‌پێی دوایین ریزبه‌ندی رێکخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور بۆ ئازادیی رۆژنامه‌وانی، له‌نێو 180وڵات، بۆ پێنجه‌م جار له دوای یه‌ک، فینلاند پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێناوه و وڵاتانی هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، دانیمارک و نیوزیلاند، له پله‌کانی دووه‌م تاکو پێنجه‌م دان.
پله‌کانی شه‌شه‌م تاکو ده‌یه‌میش بۆ وڵاتانی کۆستاریکا، سویسرا، سوید، ئیرله‌ند و جامائیکا بووه.
وه‌ک دیاره، کۆستاریکا پله‌ی یه‌که‌می ئه‌مه‌ریکای لاتینی به‌ده‌ست هێناوه که له ریزبه‌ندی جیهانی له په‌له‌ی شه‌شه‌م دایه. هه‌روه‌ها باشترین وڵاتی ئه‌فریقا بۆ ئازادیی رۆژنامه‌وانی، وڵاتی "نامیبیا"یه که له‌نێو 180وڵات، له ریزبه‌ندی 17یه‌م دایه.
باشترین وڵاتی ئاسیاش بۆ ئازادیی رۆژنامه‌وانی، وڵاتی "تایوان"ـه که له پله‌ی 51 دایه.
ئه‌مه‌ریکاش له‌ناو وڵاتانی جیهان، 41ـه‌مین وڵاته بۆ ئازادیی رۆژنامه‌وانی.
خراپترین وڵاتیش بۆ ئازادیی رۆژنامه‌وانی، وڵاتی "ئه‌ریتره"یه که ده‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا و دوای ئه‌م وڵاته‌ش، وڵاتانی کۆریای باکوور، تورکمه‌نستان، سووریا و چین، پله‌ی دووه‌م تاکو پێنجه‌می خراپترین وڵاتان بۆ ئازادیی رۆژنامه‌وانییان هه‌یه. دوای ئه‌م پێنج وڵاته‌ش، ڤیه‌تنام، سوودان، لائۆس، جیبۆتی و کوبا پله‌ی شه‌شه‌م تاکو ده‌یه‌میان هه‌یه.
ئه‌مه‌ی له‌م ریزبه‌ندییه‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه، وڵاتی تاجیکستان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشتر 34پله دابه‌زیوه و گه‌یشتۆته پله‌ی150 و دوای تاجیکستانیش، تورکیا له پله‌ی 151 دایه.