لافاوێکی وێرانکەر و گۆڕانی کەشوهەوا لە بەرازیل

لافاوێکی وێرانکەر و گۆڕانی کەشوهەوا لە بەرازیل

  

دوابەدوای بارانبارینی بەخوڕی دوو ڕۆژی ڕابردووی بەرازیل و ڕوودانی لافاو، بەلانی کەم 57 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 373 کەسیش بێسەروشوێنن.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، لافاو لە شاری پۆرتۆ ئالیگری باشووری بەرازیل، ٧٠ هەزار کەسی ناچار کردووە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

هەروەها، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دابڕاون، لەوانەش ئاوی خواردنەوە، پێویستە بڵێین شاری پۆرتۆ ئالیگری لە باشووری بەرازیل کە ژمارەی دانیشتووانەکەی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسە، ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و ڕۆڵی گرنگ لە ئابووری ئەم وڵاتەدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top