بڕیارە سبەی پێنجشەممە ئۆباما سەردانی سعوودیە بکات

بڕیارە سبەی پێنجشەممە  ئۆباما سەردانی سعوودیە بکات
باراک ئۆباما، سەرکۆماری ئەمەریکا، بۆ دیدارێکی دوو رۆژە بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت.



ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، باراک ئۆباما سەکۆماری ئەمەریکا بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت و بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە و پێنجشەممە 20 و 21ی ئاوریل لەگەڵ مەلەک سولەیمان، پاشای سعوودیە و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە.



بڕیارە سبەی پێنجشەممەش لەگەڵ رێبەران و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو دیدار و چاوپێکەوتن پێک بێنێ.



لەم سەردانە ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا هاوڕێیەتی باراک ئۆباما دەکات.



بڕیارە لەم سەدانەدا ئەشتۆن کارتەر لەگەڵ هاوتا سعوودییەکانی خۆی لەبارەی پرسی سەربازی ناوچە کۆ ببێتەوە و هەوڵەکانی بۆ پێشگیری لە "دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچە" دەخاتەگەڕ.



ئەمەریکا و سعوودیە دوو هاوپەیمانی دێرینن و لە ماوەی حەفتا ساڵی رابردوودا پەیوەندییەکی پتەو و چڕیان پێکەوە هەبووە و لەبارەی پرسی و چارەنووسی سووریا و بەرەنگاربوونەوەی ئێران و هەندێ پرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاودەنگ و هاوپەیمانن.







باسنیوز
Top