دوو بوومەلەرزە لە یابان دەدەن
بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی 7.1 پلەی رێختەر، ئێوارەی رۆژی هەینی 15ـی نیسانی 2016 روویداوە و بەپێی هەواڵی میدیا یابانییەکان، بووەتە هۆی پچڕانی هێڵەکانی کارەبا لە نەخۆشخانەکان.
بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە، دەسەڵاتدارانی یابان هۆشدارییان داوە و رایانگەیاندووە، ئەگەری روودانی تسۆنامییەکی دیکە هەیە.
رۆژی پێنجشەممە 14ـی نیسان، بوومەلەرزەیەکی دیکە لە شاری ماچیکی دا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی نۆ کەس و زیانێکی ماددی زۆر.
باسنیوز