فەرەنسا دژی کردنەوەی نوێنەرایەتی یه‌په‌گه‌یە له پاریس
رۆمێین نادال، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له وەڵامی پرسیاری كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی یه‌په‌گه له پاریس رایگه‌یاند: "پێویست ناكات هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌ك به‌ناوی كورد بكرێته‌وه، حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ته‌نیا هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ده‌ناسێت".
له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی رابردوو، یه‌په‌گه نوێنه‌رایه‌تی خۆی له مۆسكۆ كرده‌وه. هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی رابردووش له پراگ پایته‌ختی چیك نوێنه‌رایه‌تیی دووه‌میان كرده‌وه.
به‌پێی لێدوانێكی ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌په‌گه له واشنتن و پاریس.
رووداو