تورکیا 22 هەزار پۆلیس رەوانەی باکووری کوردستان دەکات
ئاسایشی گشتی توركیا له سه‌ره‌تای مانگی ئایار (5)ی داهاتوو، 22 هه‌زار پۆلیس ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكووری كوردستان دەکات.
ده‌زگای ئاسایشی گشتی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه "22 هه‌زار پۆلیسی ئاماده‌كراو، له شاری ئیسته‌نبوڵ کە مه‌شق و راهێنانیان له‌سه‌ر جوگرافیای ناوچه‌کانی (باكووری كوردستان) کردووە، ره‌وانه‌ی باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌كرێن بۆ پاراستنی ره‌وشی ئه‌منیی ناوچه‌كه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هەروەها هاتووه "لە قۆناخی یه‌كه‌مدا بەشێکی هێزه‌كه له 1-5-2016 ده‌گه‌نه ناوچه‌كە (باكووری كوردستان)، قۆناخی دووه‌میش له 1-6-2016 دەستپێدەکات و به‌شێكی زۆری پله‌داره‌كانیشیان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و، بەسەر چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كدا دابەشدەکرێن کە قەدەخەی هاتووچۆیان تێدا راگەیەندراوە".
بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆ له چەند ناوچەیەکی باكووری كوردستان له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی رابردوو درا، له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردووش‌دا ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا به به‌شداریی زیاتر له 10 هه‌زار سه‌رباز لە باکووری کوردستان ده‌ستی پێكرد و تاوەکو ئێستاش به‌رده‌وامه.
رووداو