باراك ئۆباما: گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ له (كوبا) دایدەخەم بەر لەوەی كۆشكی سپی بەجێ بێڵم
باراك ئۆباما هه‌وڵده‌دات به‌ر له جێهێشتنی كۆشكی سپی له مانگی كانونی دووه‌می داهاتوو، به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی له‌باره‌ی داخستنی گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ له (كوبا) بباته‌سه‌ر.
جیف دیڤیز- وته‌بێژی پنتاگۆن له‌لێدوانێكدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پابه‌ندبێت به‌و به‌ڵێنه‌ی كه پێشتر داویه‌تی و پرۆژه‌كه‌ی ئۆباما له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا كه ئه‌مڕۆیه بخاته به‌رده‌ست كۆنگرێس.
هاوكات به‌رپرسانی ئه‌مریكا به رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، له پێشنیاره‌كه‌دا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه به‌شێك له‌و زیندانیانه‌ی كه ئێستا له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆدا ماونه‌ته‌وه(كه سه‌رجه‌میان 91 زیندانین) و ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر نیشاندراوه بگوازرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان یاخود ئه‌وانی تریشیان بگوازرێنه‌وه بۆ گرتووخانه‌كانی ناو ئه‌مریكا و به‌توندی چاودێری بكرێن.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ناوی هیچ گرتووخانه‌یه‌كی نه‌هێناوه كه پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك له‌زیندانیانی گوانتانامۆیان بۆ بگوێزرێته‌وه، به‌ڵام راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌وه‌یان روونكردووەته‌وه كه پنتاگۆن سێ گرتووخانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكردووه كه یه‌كێكیان ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ و ئه‌وی تریشیان گرتووخانه‌یه‌كی سه‌ربازییه له فۆرت لیفینۆرس له ویلایه‌تی كانساس و دواهه‌مینیان گرتووخانه‌یه‌كی هێزه ده‌ریایی ئه‌مریكایه له ساوس كارۆلاینا.
گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ Guantanamo Bay Detention Camp ده‌كه‌وێته كه‌نداوی گوانتانامۆ و 90 میل له ویلایه‌تی فلۆریدا دووره.
له ساڵی 1903 بنكه‌ی گوانتانامۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و كاتی كوبا به‌كرێی ساڵانه‌ی 2 هه‌زار دۆلار درا به‌ئه‌مریكا كه ئه‌و كاته له‌لایه‌ن سیۆدۆر رۆزفێڵت-ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا.
دواجار ئه‌و بنكه‌یه له ساڵی 2002دا وه‌گ گرتووخانه‌یه‌ك بۆ تیرۆریستان بەکارهێنرا به‌تایبه‌ت دوای رووداوه‌كانی 11 سێبتێمبه‌ر.
خەندان