عەلی عەبدوڵڵا ساڵح: بەشی 11 ساڵ شەڕكردن چەکمان هەیە

 عەلی عەبدوڵڵا ساڵح: بەشی 11 ساڵ شەڕكردن چەکمان هەیە

سەرۆکی پێشووی یەمەن هەڕەشە لە سعودییە دەکات و ئاشکرایدەکات، بەشی 11 ساڵ شەڕکردن چەک لە عەمبارەکانیاندا هەیە.

عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پارتی کۆنگرەی نیشتمانیی یەمەن و سەرۆكی پێشووی یەمەن ، ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی رووبەڕووی دوژمنکارییەکی گەورە لەگەڵ 14 وڵات بووەتەوە و گوتی "هاوپەیمانی سعودییە دژ بە یەمەن لەسەر بنەمای جیاوازی مەزهەبییە، كە بەپاساوی هاوپەیمانی ئێمەیە لەگەڵ ئێران، لەکاتێکدا هیچ جۆرە هاوپەیمانییەک نە بە چەک و نە بە پارە لەنێوان ئێمە و ئێراندا نییە".

ساڵح هەڕەشەی لە سعودیە کرد و رایگەیاند، ئەگەر مەبەستیانە یەمەن بۆ چەند هەرێمێکی مەزهەبی شافیعی و زەیدی دابەشبکەن، ئەوا گەلی یەمەن زەیدی و شافعین و، هیچ باوەڕێکیان بە تائیفەگەری و مەزهەبی نییە.

ساڵح داواشیکرد، بەر لە دابەشکردنی یەمەن، وڵاتی سعودییە بۆ چەند هەرێمێک دابەش بکرێت.

هاوپەیمانیەتی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە لە 26-3-2015ــەوە دەستیان بە ئەنجامدانی هێرش بۆسەر حوسییەکان کردووە لە یەمەن.

زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە خەڵکی یەمەن، بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادان لە وڵاتەکەیان ئاوارە بوون و لە رەوشێکی زۆر سەختدا دەژین.














رووداو
Top