جێب بۆش: پێویستە راستەوخۆ چەك بە كورد بدرێت.
جێب بوش، كە یەكێك لە پاڵێوراوە كۆمارییەكانە بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە چوارچێوەی دوایین دیبەیتیان لەسەر پرسە جیاجیاكان و بەئامانجی یەكلایی كردنەوەی پاڵێوراوی سەرەكی بۆ ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی، باسی لە چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر داعشدا كرد.
بوش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە ناتواندرێت بە بێ ھاوپەیمانانی لە گەڵ كۆمەڵگەی ئیسلامی و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، داعش لەناوببەن.
K24