سوێد 80 هەزار کۆچبەر دیپۆرت دەکاتەوە
سوێد پلانی ئەوە دادەنێت 80 هەزار کۆچبەر بنێرێتەوە کە سەرکەوتوو نەبوون لەوەی مافی پەنابەریێتی لەو وڵاتەدا وەربگرن.
نزیکەی 163 هەزار کۆچبەر لە ساڵی 2015-دا داوای پەنابەرییان لە سوێد کردبوو، کە ئەمەش زۆرترین ژمارەی داوای پەنابەرییە لە هەمان ماوەدا لە وڵاتێکی ئەوروپا، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەمساڵ سوێد سنوری تووندتر کردووە ژمارەکە بەرێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.
سوێد و ئەڵمانیا ئەو دوو وڵاتەن کە زۆرترین کۆچبەر هەوڵدەدەن خۆیانیان بەگەیەننێ، ئەندێرس ئیگمان ، وەزیری ناوخۆی سوێد رایگەیاندووە فڕۆکە بۆ دیپۆرتکردنەوە کۆچبەرەکان بەکاردێن.
لە ساڵی رابردوو نزیکەی 58 هەزار و 800 کەس داوای مافی پەنابەریان لە سوێد کردووە. بەرێژەی لەسەتا 55-یان داواکەیان قبوڵکراوە.
بەپێی میدیاکانی سوێد کە لە زاری وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەیان گواستوویانەتەوە " نزیکەی 60 هەزار کەس دیپۆرتدەکرێنەوە، بەڵام رەنگە ئەو ژمارەیە بەرزتریش ببێتەوە و بگاتە 80 هەزار کەس".
رووداو