نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خوازیارى راگرتنى به‌په‌له‌ى هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتیانى سیڤیلى سوریایه
كینگ خوازیارى راگرتنى به‌په‌له‌ى هێرشه خوێناوییه‌كان بۆ سه‌ر قووتابخانه‌كان؛ نه‌خۆشخانه‌كان و پزیشكانه و گه‌شبینى خۆشى به‌وه ده‌ربڕى كه گه‌مارۆدانى هاووڵاتیانى سیڤیل و برسییه‌تییان هه‌ر چى زووه كۆتایى پێبێت.
هاوكات هانا سینگر نوێنه‌رى یونیسێف له دیمه‌شق تاكیدى كرده‌وه؛ كه سوریا مه‌ترسیدارترین وڵاتى دنیایه بۆ منداڵان و هه‌رزه‌كاران.
منداڵان له كاتى یارى كردن دا له كۆڵان و شه‌قامه‌كان بریندار ده‌بن و هه‌روه‌ها زۆربه‌ى گه‌نجان له لایه‌ن گرووپه‌كانى شه‌ڕكه‌ر له شه‌ڕى ناوخۆ دا ؛ به زۆره ملێ له ئۆقه‌ڕاسیۆنى چه‌كدارانه به‌شدار ده‌بن.
له لایه‌كى تر ئیلیزابێت هوف نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له سوریا ئاشكراى كرد؛ كه زیاتر له نیوه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى ئه‌و وڵاته زه‌ره‌روو زیانى به‌ركه‌وتووه؛ یا به ته‌واوه‌تى وێران بوون و هه‌روه‌ها نیوه‌ى كارمه‌ندانى ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى هه‌ڵهاتوون.