په‌رله‌مانی دانیمارك یاسایه‌كی نوێی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی په‌سه‌ند كرد
پرۆژه یاساكه له‌لایه‌ن پارتی لیبراڵی راستره‌و دانیماركییه‌وه پێشكه‌ش كرابوو كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته و هاوكات پارتی گه‌لی دانیماركیش كه سیاسه‌تێكی دژ به كۆچبه‌ران و بیانیه‌كانی هه‌یه، پشتگیری له پرۆژه یاساكه كرد و به‌مه‌ش به ده‌نگی 81 په‌رله‌مانتار له به‌رامبه‌ر 27 ده‌نگی دژدا، پرۆژه یاساكه په‌سه‌ند كرا.
به‌پێی یاساكه، ده‌ست ده‌گیرێت به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له به‌به‌هاكانی په‌نابه‌راندا ئه‌گه‌ر له 10 هه‌زار كرۆن زیاتر بێت.
هاوكات هه‌ر شتێكی به نرخ وه‌ك كاتژمێر، كۆمپیوته‌ر، ته‌له‌فۆن كه به‌هاكه‌ی له 10 هه‌زار كرۆن زیاتر بێت ئه‌وا له په‌نابه‌ران وه‌رده‌گیرێته‌وه.
كوومه‌تی دانیمارك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ دابین كردنی خه‌رجی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئه‌و رێوشوێنه‌یان گرتۆته به‌ر، هاوكات هیچ مه‌به‌ستێكیان نییه له جیاكاری.
ساڵی رابردوو 21 هه‌زار په‌نابه‌ر چوونه‌ته دانیمارك و له ساڵی 2016 دا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نزیكه‌ی 20 هه‌زار په‌نابه‌ر بچێته ئه‌و وڵاته‌وه.