ناتانیاهۆ بان کی مون بە هاندانى (تیرۆر) تۆمەتبار دەکات

ناتانیاهۆ بان کی مون بە هاندانى (تیرۆر) تۆمەتبار دەکات
سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، بان کى مون ئەمیندارى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی تۆمەتبارکرد بە هاندان و پشتگیرى "تیرۆر".

ماڵپەڕى بی بی سی ئەمڕۆ ٢٧ى کانوونى دووەمى ٢٠١٦ بڵاویکردەوە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ئەمیندارى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکانى بەوە تۆمەتبار کردووە کە هانى "تیرۆر" دەدات.

ئەمەش لەدواى ئەوە هات بان کى مون لەمیانەى کۆبوونەوەى نەتەوە یەکگرتووەکاندا وەک ئاماژەیەک بۆ کێشەى فەلەستین و ئیسرائیل وتوویەتى "بەرپەرچدانەوە و بەرگریکردن دژى داگیرکارى مافێکى سروشتى هەموو گەلێکە" هەروەها وتووشیەتى " فەلەستینییەکان زیاد لە ٥٠ ساڵە هەست بە ئازارى بێئومێدی و داگیرکارى دەکەن."

لە بەرامبەر ئەم لێدوانانەدا ناتانیاهۆ ڕایگەیاندووە "تیرۆر هیچ پاساوێکى نییە و بەرگرى بانکی مون لە فەلەستینییەکان هاندانى تیرۆرە."

ئەمەش لەدواى ئەوە دێت فەلەستینییەکان ماوەیەکە چەندین هێرشیان بە چەقۆ و چەکى سپی کردووەتە سەر ئیسرائیلییەکان و زۆربەى ئەو هێرشبەرانەش لەلایەن سوپا و پۆلیسی ئیسرائیلەوە کوژراون.
Top