ئێران و ئیتاڵیا 14 رێككه‌وتننامه‌یان واژۆ كرد
له كۆبوونه‌وه‌كه دا حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران و ماتئو رێنزى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا به به‌شدارى هه‌ندێك له به‌رپرسانى هه‌ر دوو وڵات؛ 14 رێككه‌تننامه‌ى هاریكارى به گوژمه‌ى زیاتر له 18 ملیارد دۆلاریان واژۆ كرد.
دواتر حه‌سه‌ن رۆحانى و ماتئو رێنزى له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش دا؛ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه؛ كه قۆناغێكى نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵات ده‌ستى پێكردوه.
شایه‌نى باسه یه‌كه‌م سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ ئه‌وروپا دواى 10 رۆژ له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاكانى سه‌ر ئێران تایبه‌ت به رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران دێت .