29ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌كانی جنێڤ له‌سه‌ر سووریا ده‌ستپێده‌كات
له ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ دیمستۆرا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كاری له‌پێشینه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كان ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست و وه‌ستاندنی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش و گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان ده‌بێت.
دیمستۆرا راشیگه‌یاند كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت، كۆبوونه‌وه‌ی جنێڤ سێ نیه و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی نه‌دایه‌وه كه به نیازن كێ بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چ لایه‌نێك تیرۆریسته یان نا، دیمستۆرا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامییان هه‌یه و ئاشكراشی كرد كه به‌شێكی زۆری ئۆپۆزسیۆن له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شدارده‌بن و هاوكات راشیگه‌یاند كه بریاره كۆبوونه‌وه‌كان 6 مانگ بخایه‌نێت و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك مێز كۆنابنه‌وه.