رووسیا فرۆكه‌ی سه‌ربازی ده‌داته ئێران و ئه‌وروپاش به‌داوی سه‌پاندی سزای نوێ دا ده‌گه‌رێت
ئاژانسی تاسی رووسی له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای كۆمپانیاكه گواسته‌وه كه رووسیا یه‌كه‌م فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری هه‌لیكۆپته‌ر راده‌ستی هێزی ئه‌منیی ئێران كرد؛ ئه‌وه‌ش داوی هه‌لگرتنی سزاكانی سه‌ری له‌لایه‌ن زڵهێزه‌كانه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوای ئه‌مه‌ریكا؛ ئه‌ورووپا بڕیاری داوه كه لێكۆلینه‌وه له پرسی مووشه‌كی بالیستیی ئێرانی بكات و سزای نوێی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت. لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی؛ سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران دا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی فابیۆس؛ دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه سزای نوێی به‌سه‌ر 11 كۆمپانیا و 5 كه‌سی ئێرانی كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستییه‌وه؛ سه‌پاندووه. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئێرانی لێكه‌وته‌وه .