په‌یه‌دێ سه‌رۆك وجیگرێ ئه‌نجوومه‌نی خۆجه‌یی ئه‌نه‌كه‌سێ گرت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ركرادیه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نشتیمانی كوردی له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سێ) بۆ مالپه‌ری فه‌رمی پارتی دیمۆكراتی كوردستان رایگه‌یاند : ئه‌مرۆ پاش نیوه‌رۆ(16/1/2016)ده, له هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئێمزا له لایه‌نی ئه‌نجوومه‌نی خۆجه‌یی هێ سه‌ر به ئه‌نه‌كه‌سێ یه‌وه, بؤ پشتیوانی كردن له شاندی كوردی له جنێڤ 3 دا ، له رۆژئاوای كوردستان , له هه‌رێمی دیركێ , ناۆچه‌ی كۆچرا له گۆندی گرزیرو, ، ئاسایشی په‌یه‌دێ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نا خۆجه‌یی یا سه‌ر به ئه‌نه‌كه‌سێ،(محمود محمد حاجی) و جیگره‌كه‌ی (محمود حاجی قاسم)، له گۆندی گرزیرۆ ، ده‌ست گیر كرد و به‌ره‌وه شوێنێكی نه‌دیار برد.
شایه‌نی باسه ، پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نشتیمان كوردی (ئه‌نه‌كه‌سێ) هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئێمزا بۆ پشتیوانی كردن له شاندی كوردی له كۆنگره‌ی (جنێڤ 3) ، چه‌كدارانی سه‌ر به پارتی (په‌یه‌دێ) به‌به‌رده‌وامی ئه‌ندامانی (ئه‌نه‌كه‌سێ ) له رۆژئاوای كوردستان ده‌ستگیر ده‌كات و له هه‌وڵی نه‌هشتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه دایه.