كه‌ناڵی جه‌زیره: هه‌رێمی كوردستان له‌م ساڵدا سه‌ربه‌خۆیی وه‌رده‌گرێت
كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌زیره، له‌سایتی ئینگلیزی خۆی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه له ساڵی 2016 سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
مایكل بیری، نووسه‌ری ئه‌مریكی، بابه‌تێكی نووسیوه كه جه‌زیره ئینگلیزی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیایدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر داعش به‌ده‌ستیان هێناوه‌و هه‌روه‌ها سیاسیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگه‌یان خۆشكردووه بۆ نیمچه سه‌ربه‌خۆبوونێك.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سه‌ركه‌وتنه‌كان، هه‌لێكی گونجاوی درووستكردووه بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی.
پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی، له ئێستادا بووه‌ته باس و خواسی میدیاكان، به‌تایبه‌ت میدیا ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، به‌شێك پێیانوایه كه ئه‌و هه‌له له‌به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی كورد دا درووستبووه بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی كه سه‌دان ساڵه كورد له‌و پێناوه‌دا خوێن ده‌ڕژێنێت، به‌شێكیش به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه دارایی و سیاسییه‌ی دروستبووه، به گونجاوی نازانن له ئێستادا باس له ده‌وڵه‌تی كوردی بكرێت.
پێشتریش له كۆتایی ساڵی پاردا، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای له حزبه كوردستانییه‌كانی تر كرد، كار بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ راپرسیكردن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی بوون.
خه‌ندان