ئەمریکا چەکێکی نوێی بەرھەم ھێنا ”سێ ئەوەندەی موشەکەکانی دیکە توانای ھەیە“

 ئەمریکا چەکێکی نوێی بەرھەم ھێنا  ”سێ ئەوەندەی موشەکەکانی دیکە توانای ھەیە“
پرۆژەی ئەو چەکە تازەیە. بەھاوبەشی لەنێوان ھەردوو کۆمپانیای ڕایسیۆن و سیستەمەکانی بایدا جێبەجێ کراوە. یەکێک لە موشەکەکانی جۆری ئێن ٥ ئیکسالیبۆر, لەگەڵیدا تاقی کرایەوە.



کۆمپانیاکە لەویلایەتی ئەریزۆنا, یەکەم موشەکی لەوجۆرەی تاقی کردەوە. ئەوە لەکاتێکدایە ڕووسیا جۆرێکی نوێی لە سیستەمی ئەسکەندەر تاقی کردەوە.



موشەکەکەی ئەمریکا جۆرێکی تازەیە لە جۆرەکانی ئیکسکالیبۆری ئاراستەکراو. موشەکی ئێن 5 لەئێستادا لەلایەن چەکی دەریایی ئەمریکاوە بەکار دەھێنرێت.



سوپای ئەمریکا و ھێزەکانی مارێنز, موشەکی جیاوازی ئیکسکالیبۆر بەکاردێنن. پرۆژەکەش بەھاوبەشی لەنێوان ھەردوو کۆمپانیاکەدا جێبەجێ کراوە.



بەگوتەی شارەزایان تەکنەلۆژیای جەنگی ئەمریکی, ئەو موشەکە توانای سێ ئەوەندە موشەکەکانی تری ئەمریکای ھەیە.






باسنیوز
Top