سویسرا بڕیارێک دژی کۆچبەران دەردەکات
ئەم یاسایە، سامانی کۆچبەرەکان سنووردار دەکات، رێگەنادات هیچ کۆچبەرێک کەلوپەلێکی لەلا بمێنێت کە بەهاکەی لە هەزار دۆلار زیاتر بێت.
یاساکە لەلایەن رێکخراوەکانی تایبەت بە کۆچبەران رەخنەی لێدەگیرێت.
ئەنجوومەنی کۆچبەرانی سویسرا رایگەیاند، کە ئەو بڕیارە قبوڵ ناکرێت.
ستیفان فرای، لە رێکخراوی هاوکاری کۆچبەران لەو وڵاتە گوتی، "ئەم بڕیارە بێرێزییە بەرامبەر بە کۆچبەران و پێویستە بگۆڕدرێت”.
لەبەرامبەردا حکومەتی سویسرا رایگەیاند یاساکە لەسەر داوای دەنگدەرە سویسرییەکانە و رەنگدانەوەی ئیرادەی دەنگدەرەکانە. " ئەم یاسایە پێشتریش هەبووە”.
بەپێی داتاکان وەزارەتی کۆچی سویسرا تائێستا لە کۆی 30 هەزار کۆچبەر، کەلوپەلی لە 100 کۆچبەر وەرگرتووەتەوە، لە ساڵی 2015 بە بەهای 210 هەزار دۆلار کەلوپەلی لە 112 کۆچبەر وەرگرتوە، ئەمە لەکاتێدایە 45 هەزار کۆچبەر روویان لەو وڵاتە کردووە. ئەم بڕیارە زێڕ یاخود کەلوپەلی کەسیی ناگرێتەوە.
رووداو