گرووپێكى چه‌كدارى ده‌ستی به‌سه‌ر بینایه‌كی حكوومیی ئه‌مریكا دا گرت
له ویلایه‌تی ئۆریگۆنى باكووری رۆژئاوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گرووپێكی چه‌كدارى كه له خه‌ڵكی سڤیل پێكهاتبوون، به‌مه‌به‌ستی رێگریكرن له زیندانكردنی دوو جووتیار، ده‌ستیان به‌سه‌ر بینایه‌كی حكوومیدا گرت.
دوای خۆپیشاندانێك كه له‌لایه‌ن نزیكه‌ی 300 كه‌سه‌وه له شارۆچكه‌ی بورنس رێكخرا، ده‌یان كه‌سی چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینایه‌كی پارێزگاری له ئاژه‌ڵان كه بینایه‌كی حكوومییه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی ویلایه‌ته‌كه، گرووپه‌كه دژایه‌تی بڕیاری زیندانیكردنی دوو جووتیاریان به‌ناوه‌كانی دوایت و ستیڤن هامۆند كردووه كه به‌تۆمه‌تی ئاگرتێبه‌ردان بڕیاره رۆژی دووشه‌مه ره‌وانه‌ی زیندان بكرێن.یه‌كێك له چه‌كداره‌كان به‌ناوی ئامۆن به‌ندی له گرته ڤیدیۆیه‌كدا كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا بڵاوی كردۆته‌وه رایگه‌یاندووه، كه نزیكه‌ی 150 كه‌سن و داواش له هاووڵاتییانی نیشتمان په‌روه‌ر ده‌كات به چه‌كه‌كانیانه‌وه بۆ یارمه‌تیدانیان بچن. به‌ندی له گرته‌كه‌دا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌داوه كه چه‌كیان پێیه یان نا، به‌ڵام له گرته ڤیدیۆی گرووپه‌كه‌دا كه‌سانی چه‌كدار به جلوبه‌رگی تایبه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌ون.