رۆحانی سەردانی ئیتاڵیا و فەرەنسا دەكات

 رۆحانی سەردانی ئیتاڵیا و فەرەنسا دەكات
سەفەری "حەسەن رۆحانی" سەركۆماری ئێران بۆ ئیتاڵیا و فەرەنسا كە بڕیار بوو لە مانگی رابردووی زایینی ئەنجام بدرێت، دوا خراوە و بڕیارە رۆژی هەینی 25 ـ 12 ـ 2015 دەست پپێبكات و هەتا رۆژی یەكشەممە دەخایەنێت.



بەپێی راپۆتی ئاژانسی ئیرنا بڕیار بوو حەسەن رۆحانی لە رۆژانی 13 هەتا 16ی مانگی پێشوو سەفەری ئەرووپا بكات، بەڵام پاش رهێرشە تیرۆریستییەكەی پاریس بۆ ئەم رێكەوتە دوا خرا.



بەپێی هەمان سەرچاوە رۆحانی سەرەتا سەردانی ئیتاڵیا و پاشان دەڕواتە فەرەنسا و لەگەڵ گەوەر بەپرسانی ئەو دوو وڵاتە كۆ دەبێتەوە و پاش رێككەوتنی ناوكیی نێوان ئێران و كۆمەڵەی پێنج كۆ یەك ئەمە یەكەم سەفەری فەرمیی حەسەن رۆحانییە بۆ ئەورووپا.


جیا لە دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سیاسیی ئەو دوو وڵاتە، بڕیارە حەسەن رۆحانی لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیا گەورە بازرگانییەكان، هەروەها خاوەنی پیشەسازییەكان دیدار و چاوپێكەوتن پێك بێنَێ‌.



ئیرنا ئاماژەی بەوەش داوە ئەگەری زۆرە رۆحانی لەگەڵ "پاپ فرانسیس" رێبەری كاتۆلیكەكانی جیهان لە واتیكان دیدار بكات.










باسنیوز
Top