داود ئۆغڵۆ هۆشداری دەداتە ڕووسیا

 داود ئۆغڵۆ هۆشداری دەداتە ڕووسیا
"ئەحمەد داود ئۆغڵۆ" سەرۆك وەزیرانی توركیا ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەكانی ڕووسیای بۆ سەر شاری "ئیدلیب" لە سووریا دەكات كە لەژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕاشیگەیاند خاكی سووریا هەرگیز نابێتە ئامانجی ئمبریالی ڕووسیا.


بەپێی سەرچاوە نافەرمییەكان ژمارەیەكی زۆر خەڵكی بوون بە قوربانی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر شاری "ئیدلیب" لە سووریا.


بینیوە لەو كاتەوەی وڵاتی توركیا فڕۆكەیەكی جەنگی ڕوسیای لە خاكی سوریا خستە خوارەوە، پەیوەندییەكانی ڕووسیا و توركیا ئاڵۆزییان تێكەوتووە.


توركیا داوا دەكات "بەشار ئەسەد"ی سەرۆكی سووریا لە حوكمم لا ببرێت و پشتگیریی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەكات بۆ هێنانەدیی ئەو ئامانجە .


لە بەرامیەردا ڕووسیا لە 30 سیپتەمبەری ئەمساڵدا بۆ پشتگیری كردن لە ڕژێمی "بەشار ئەسەد"دەستی بە هێرشی ئاسمانی كردووە لە خاكی سووریا كە لەم ساڵدا سوپاكەی ئەسەد بە شكست خواردوو دادەنرا لەدوای ئەوەی بەشێكی زۆری پارێزگای ئیدلیبی لەدەست دا كە بە شوێنێكی ستراتیجی دادەنرێت.


لەلایەكی ترەوە "داود ئۆغڵۆ" ڕایگەیاند هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئسرائیلدا بەردەوامە لایەنی توركی سوورە لەسەر قەرەبووكردنەوەی ئەو خێزانانەی كەلە ناو كەشتی "مافی مەڕمەڕە"دا بوون و بە فیشەكی هێزە ئسرائیلییەكان كوژرابوون كە هاوكاری مرۆییان پێ بووە بۆ شاری غەزە .


یەكێك لە مەرجەكانی تری گەڕاندنەوەی پەیوەندییكانی لەگەڵ ئیسرائیل توركیا داوای لابردنی گەمارۆ لەسەر شاری غەزەی فەڵەستینی دەكات.












خةندان
Top