رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا هاته ده‌نگ
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ 23ی كانونی یه‌كه‌می 2015 بڵاوكراوته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌هۆی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی رووسیا تائێستا 200 هاوڵاتی مه‌ده‌نی سوری كوژراون و ده‌یان ماڵ‌و باڵخانه‌و مزگه‌وت خاپور كراوون و ته‌نها 12 چه‌كداریش به‌هۆیانه‌وه كوژراون ، جگه له‌وه‌ش چه‌ندین به‌ڵگه له‌به‌رده‌ستدان كه ئه‌و هێرشانه یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی مرۆڤیان پێشێلكردووه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته، تائێستا هیچ ناوه‌ندێكی فه‌رمی له مۆسكۆ هه‌ڵوێستی خۆی یان وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی نه‌داوه‌ته‌وه، پێشتریش مۆسكۆ چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی ره‌تكردبۆوه كه له هێرشه‌كانیدا هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی سوری كرابێتنه ئامانج، به‌ڵكو به‌ووته‌ی خۆیان ئه‌و هێرشانه ته‌نها مۆڵگه‌و باره‌گاكانی گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان و رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌كه‌نه ئامانج.
ماوه‌ته‌وه بوترێت، له رۆژی 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا یه‌كه‌م هێرشی ئاسمانی خۆیان له سووریا ئه‌نجامدا.
خه‌ندان