ئۆباما: داعش رێكخراوێكی وا نییه ئه‌مریكا له‌ناو ببات
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما به بۆنه‌ی پشووی سه‌ری ساڵ سه‌ردانی ویلایه‌تی هاوایی كرد و له رادیۆی ئێن پی ئاڕ هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤ خسته‌ڕوو و زانیاری له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی داعش دا.
ئۆباما باسی نیگه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌مریكای به‌رامبه‌ر بوونی داعش كرد و گوتی: رێكخراوی تیرۆریستی داعش رێكخراوێكی وا نییه ئه‌مریكا له‌ناو ببات یاخود پیشه‌سازییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێت كه كاریگه‌ر بێت، به‌ڵام ره‌نگه ئازاری مرۆڤ و خێزانه‌كانمان بدات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له لایه‌نه‌كان كرد بێ جیاوازی بۆردومانی پێگه‌كانی داعش له عێراق و سووریا بكرێت و گوتیشی: پێویسته به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌هاكانی ئه‌مریكا ئه‌نجام بدرێت.