یه‌كێتی ئه‌وروپا سزاكانی به‌سه‌ر رووسیا درێژكرده‌وه
به‌پێی سزاكانی ئابووری سه‌ر رووسیا، 28 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌ورووپا چه‌ك به رووسیا نافرۆشن.
ھاوكات كڕینی به‌شێك له ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژی بواری گاز و نه‌وت له ئه‌ورووپا له لایه‌ن رووسیاوه سنووردار كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌ش سزای یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌سه‌ر جوداخوازانی ئۆكراینا، به‌رده‌وامه، له‌پاڵ ئه‌مه‌ش قه‌ده‌غه‌ی پێدانی ڤیزا بۆ 149 كه‌س به‌رده‌وامه له‌وانه‌ش جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، دیمیتری كۆزاك و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ھه‌واڵگری رووسیا، ئیگۆر سه‌رجون و سه‌رۆكی كریمیا سێرجی ڤه‌لاریڤیچ.
جێگه‌ی باسه ئامانج له‌م سزایانه ئه‌وه‌یه كه گوشار بخرێته سه‌ر رووسیا بۆ پابه‌ندبوونی ئه‌و وڵاته له رێككه‌وتنامه‌ی مینیسك.