سوپای ئیسرائیل و حزبولڵای لوبنانی به مووشه‌ك و تۆپ هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كتر
ئه‌م پێشهاته سه‌ر سنوور دوای كوژرانی سه‌میر قه‌نتار روویدا كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی سه‌ربازی حزبولڵا كه به هۆی هێرشێكی ئاسمانى له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌ى جرماناى دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كوژرا .
له باره‌ى شه‌ڕوپێكدادانه‌كانیش، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه گوله تۆپێكی ئاراسته‌ی باشووری لوبنان كرد وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كه‌ی دوێنێی حزبولڵا بۆ سه‌ر ئیسرائیل .
راپۆرته‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به بوونی هیچ بریندار بوونێك له هه‌ردوولا ناكه‌ن . به‌پێی راگه‌یاندنی نیشتیمانی فه‌رمی لوبنانیش، سوپای ئیسرائیل حه‌وت گوله تۆپی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی وازی نه‌فخه له باشووری شاری سور و دوو تۆپیش ئاراسته‌ی ناوچه‌ی دۆڵی زیقین له باشووری لوبنان كردووه .
سوپای ئیسرائیل له لای خۆیه‌وه سوپای لوبنان به به‌رپرسی یه‌كه‌م داده‌نێت له‌وه‌ی كه له ناو خاكی ئیسرائیل روویداوه و روونیشییكرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ولێك كه سه‌روه‌ری ئیسرائیل و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه .
حزبوللای لوبنانیش له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ده‌خاته سه‌ر ئیسرائیل كه بۆ سه‌ر ناوچه‌ى جه‌رمانا له دیمه‌شق ئه‌نجامیدا كه به‌هۆیه‌وه سه‌میر قه‌نتار كوژرا .