"هاووڵاتیانی توركیا بۆ باکوور، دەڕژێنە سەر شەقام"

هاووڵاتیانی تورکیا بۆ پشتگیریکردن لە باکوور و هەڵگرتنی یاسای قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سلۆپی و جزیرێ و ناوچەی سوور، رژانە سەر شەقام، بەڵام پۆلیس بە توندی رووبەروویان بویەوە.

دوای ئەوەی پۆلیس بە توندی وەڵامی خۆپیشاندەرانی دایەوە، بەڵام خۆپیشاندەران گوێیان بە پۆلیس نەدا و، بەردەوام بوون لە پرۆتستۆکۆدنی حکوومەت، بۆیە ئەمجارەیان پۆلیس دەستی بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران کرد و، بە دەیانی لێ دەستگیر کردن.

لە شارەکانی (ئیستانبوڵ، ئەنتاڵیا، ئیزمیر، ڤان، ئادییەمان) بە هەزاران هاووڵاتی رژانە سەر شەقام و دژی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە باکوور دروشمیان بەرز کردبوەوە، بەڵام پۆلیس رووبەروویان بویەوە و، بە توندترین شێوەیەش بە گازی فرمێسکڕیژ بڵاوی بە خۆپیشاندەران کرد.
بە گوێرەی گوتەی پۆلیسیش لەسەر ئەو خۆپیشاندانانە، ئەوان بە بێ مۆڵەت وەرگرتن هاتوونەتە سەر شەقام و مۆڵەتیان پێ نییە، بۆیە هەر گروپێک مۆڵەتی خۆپیشاندانی پێ نەبێت، رووبەرووی یاسا دەبێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو خۆپیشاندنانە کۆتایی پێ نایەت و، بڕیارە بەیانی و رۆژانی دواتریش لە چەند شارێکی دیکەی تورکیا خۆپیشاندان بۆ شکاندنی یاسای قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە باکوور ئەنجام بدرێت.

لە لایەکی دیکەوە ئەمڕۆ ئافرەتێکی دوو گیان لە جزیرێ گوللەی بەردەکەوێت و منداڵەکەی ناو سکی دەمرێت، بەڵام دوای نەشتەرگەری خۆی رزگاری دەبێت.
ئەندام پەرلەمانێکی هەدەپە ئاشکرای دەکات کە لە جزیرێ سەربازانی تورک لە ئافرەتێکی دوگیان دەدەن و تا دەیگەیەننە نەخۆشخانە و، داوی چارەسەر ئافرەتەکە رزگاری دەبێت بەڵام منداڵەکەی ناو سکی دەمرێت.

ئەندام پەرلەمانی هەدەپە لەسەر شاری شرناخ (فەیسەل ساری یڵدز) لە نووسینێکیدا کە لە تویتەر بڵاوی کردوەتەوە، دەڵێت لە جزیرێ ئافرەتێک کە دوو گیان بوە و منداڵەکەی سکی 8 مانگان بوە، بە دەستی سەربازانی تورک گوللەی بەر دەکەوێت و لە نەخۆشخانە توانراوە ئافرەتەکە رزگار بکرێت بەڵام منداڵەکەی سکی مردوە.
(گولەر یامالاک) ئەو ئافرەتە دو گیانە بووە کە خۆی بریندارە و مندڵەکەیشی بوەتە قوربانی شەڕی نێوان دەوڵەتی تورک و پەکەکە. بە گوێرەی گوتەی فەیسەل ئێستا گولەر باری تەندروستی جێگیرە و، مەترسی لەسەر ژیانی نییە، بەڵام هەمیشە دەگریەت بۆ لەدەستدانی منداڵەکەی.

لەناو جیزە هاتوچۆکردن قەدەغەیە، بۆیە هەر کەسێک بە بێ ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و سەربازانی تورک بێتە دەرەوە لێی دەدرێت. گولەریش کاتێک ویستویەتی کەلوپەلی پێویست بکڕێت و هاتوەتە دەرەوە، سەربازێکی تورک گوللەی پێوەناوە.

ئەو لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەی دا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە لەناو نەخۆشخانەکانی جیزرە و سلۆپی لە بری ئەمبولانس تانکی سەربازی لێ وەستاوە.
بۆ وەڵامدانەوەی فەیسەل لە بە یاننامەیەدا وەزارەتی ناوەخۆی تورکیا ئاماژەی داوە کە ئەو ئافرەتە گوللەی سەربازی تورکی پێ نەکەوتوە، بەڵکو چەکدارانی پەکەکە لێیان داوە.
Top