پۆتين هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى سه‌ير ده‌كات
سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پۆتين، هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێزى زياتر ده‌كات و ده‌ڵێت: "هێشتا هه‌موو هێزمان تاقى نه‌كردووه‌ته‌وه".
كه‌ناڵه‌كانى هه‌واڵى رووسيا بڵاويانكرده‌وه، سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يان له‌و بڕوايه‌دايه، هێشتا هه‌موو تواناى سه‌ربازى خۆيان له سووريا تاقى نه‌كردووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كردووه، "ئه‌گه‌ر پێويست بكات، هێزى زياتر به‌كارده‌هێنن".
له ئه‌يلوولى رابردوودا، پۆتين بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له دژى چه‌كدارانى داعش له ناو خاكى سووريا ئه‌نجامبدات.
له ده‌رياى قه‌زوينه ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى ئاراسته‌ى سووريا كردوون و رۆژانه‌ش فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته هێرشى ئاسمانى ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌كدارانى داعش له ناو سووريادا.
وڵاتانى خۆرئاوا و ئه‌وروپا نيگه‌رانن، له هێرشه‌كانى رووسيا و له‌و بڕوايه‌دان، ئامانجى رووسيا ته‌نيا مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د و لاوازكردنى به‌رهه‌ڵستكارانى ئه‌و رژێمه‌يه.
رووسيا بڕواى وايه، ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى "جدى نيين له هێرشكردنه سه‌ر داعش".
له وته‌يه‌كدا سه‌رۆكى رووسيا رايگه‌ياندووه، "راده‌ى تواناى فڕۆكه‌وانه‌كان و ده‌زگاكانى هه‌واڵگريمان له درووستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌رته‌كانى سوپاى ده‌ريايى و وشكانى و ئاسمانى ده‌زانيين و هه‌روه‌ها له چۆنێتى به‌كارهێنانى چه‌كى زۆر پێشكه‌وتوو دڵنيايين".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌موو لايه‌ك دڵنيابن، هێشتا هه‌موو هێزى خۆمان به‌كارنه‌هێناوه و ئه‌گه‌ر پێويست بكات چه‌كى زۆرتر و پێشكه‌وتووتر تاقيده‌كه‌ينه‌وه".
ژماره‌يه‌ك له چاودێرانى خۆرئاوايى سه‌رسوڕمانى خۆيان سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى پۆتين ده‌ربڕيوه، له كاتێكدا سوپاى ئه‌و وڵاته هه‌موو جۆره چه‌كێكى له سووريا تاقيكردووه‌ته‌وه.
K24