بۆمب لەنێو فڕۆکەیەكی فەرەنسیدا دۆزرایەوە

 بۆمب لەنێو فڕۆکەیەكی فەرەنسیدا دۆزرایەوە

فڕۆکەیەکی سەر بە هێڵی ئاسمانی ئەیر فرانس رۆژی یەكشەممە (20/12/2015) ناچاربوو لە کینیا بنیشێتەوە، بەهۆی مەترسی بوونی بۆمب لەنێو فڕۆکەکەدا، دوای پشکنینی فڕۆکەکەش بۆمبێک لەنێویدا دۆزرایەوە.

بەرپرسانی فڕۆکەخانەی کینیا کە فڕۆکەکە بە ناچاری لێی نیشوووەتەوە دوای پشکنینی فڕۆکەکە رایانگەیاند " بۆمبێک لە توالێتی فڕۆکەکە دۆزراوەتەوە، دوو گومانلێکراویش بەم هۆیەوە دەستگیرکراون".

فڕۆکەکەی هێڵی ئاسمانی ئەیر فرانس، لە جۆری بۆینگ 777 بوو و، 463 کەسیشی هەڵگرتبوو، کە 14-یان لە دەستەی فڕۆکەوانی فڕۆکەکە بوون.

فڕۆکەکە، لە مۆریشۆسەوە بەرەو فڕۆکەخانەی شارل دو گۆل لە پاریس دەفڕی، کاتێک ناچار بوو بەهۆی مەترسی بوونی مۆمب لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مۆی لە شاری مۆمباسای کینیا بنیشێتەوە.


















رووداو
Top