تاڵیبان: بەغدادی خەلیفەی موسڵمانان نییە

 تاڵیبان: بەغدادی خەلیفەی موسڵمانان نییە

بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان، لە راگەیێندراوێكدا لەبارەی ئەبو بەکری بەغدادی کە داعش وەک خەلیفەی موسڵمانان دەستنیشانی کردووە، رایگەیاند ''خەلیفە دەبێت حوکمی هەموو خاکی موسڵمانان بکات و بیخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە، بەڵام بەغدادی ئەو دەسەڵاتەی نییە، چونکە حوکمی ناوچەیەکی بچووک دەکات و خەڵکی کەم پشتیوانی دەکەن''.

بەپێی راگەیێندراوەكەی تاڵیبانی پاکستان، خەلیفەکەی داعش خەلیفەی موسڵمانان نییە، چونکە شێوازی هەڵبژاردنی لەگەڵ یاساکانی ئیسلامدا یەکناگرێتەوە. دەشڵێن ''ئەوەی داعش دەیکات لە کوشتن و بڕین لەگەڵ هیچ بنەمایەکی ئیسلامدا ناگونجێت و دادپەروەری بەدوای خۆیدا ناهێنێت، چونکە پیاوەکانی ئەو دەیان چەکداری موسڵمان دەکوژن''.

لەماوەی رابردوو تاڵیبان داوای لە داعش کرد چەکدارکردنی خەڵکی لە سنووری ئەفغانستان و پاکستان رابگرێت، چونکە سنووری ئەوان نییە و چیدی لێیان قبوڵ ناکەن.















رووداو

Top