فڕۆكەكانی ئیسرائیل دیمەشق بۆردوومان دەكەن

سەمیر قەنتار، كە سەرکردەیەکی حیزبوڵڵای لوبنانییە، ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆسەر شارۆچکەی جەرمانای باشووری دیمەشق کوژرا.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی سەر بە حکومەتی ئەو وڵاتە، چەند سەرکردەیەکی میلیشیاکانی سەر بە حکومەتی سووریاش لە هێرشەكەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 20-12-2015 کوژراون.

تەلەڤزیۆنێكی سووری ڤیدیۆی دوای هێرشە ئاسمانییەکەی بڵاوکردووەتەوە کە کاریگەری هێرشەکە دەردەخات و، رایاگەیاندووە چەند مووشەکێک لە فڕۆکەیەکەوە ئاراستەی ئەو باڵەخانەیە کراون، کە لە شەش نهۆم پێکهاتووە و تێیدا سەمیر قەنتار کوژراوە.

بەسام قەنتار، رۆژنامەنووس و برای سەمیر قەنتار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "بە شەرەفمەندانەوە شەهیدبوونی سەمیر قەنتار رادەگەیێنین، شانازی بەوەوە دەکەین کە دوای ئەوەی 30 ساڵ خێزانەکەمان ئارامی گرت لەکاتی دیلبوونی، ئێستا هاتینە ریزی خێزانە خاوەن شەهیدەکان".
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
فڕۆكەكانی ئیسرائیل دیمەشق بۆردوومان دەكەن
لەلایەن هەڵات رێبوار 1 کاژێر لەمەوبەر
سەمیر قەنتار ساڵی 2008 دوای 30 ساڵ زیندانیكردن لەلایەن ئیسرائیل ئازادكرا

رووداو - دیمەشق

سەمیر قەنتار، كە سەرکردەیەکی حیزبوڵڵای لوبنانییە، ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆسەر شارۆچکەی جەرمانای باشووری دیمەشق کوژرا.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی سەر بە حکومەتی ئەو وڵاتە، چەند سەرکردەیەکی میلیشیاکانی سەر بە حکومەتی سووریاش لە هێرشەكەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 20-12-2015 کوژراون.

تەلەڤزیۆنێكی سووری ڤیدیۆی دوای هێرشە ئاسمانییەکەی بڵاوکردووەتەوە کە کاریگەری هێرشەکە دەردەخات و، رایاگەیاندووە چەند مووشەکێک لە فڕۆکەیەکەوە ئاراستەی ئەو باڵەخانەیە کراون، کە لە شەش نهۆم پێکهاتووە و تێیدا سەمیر قەنتار کوژراوە.

بەسام قەنتار، رۆژنامەنووس و برای سەمیر قەنتار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "بە شەرەفمەندانەوە شەهیدبوونی سەمیر قەنتار رادەگەیێنین، شانازی بەوەوە دەکەین کە دوای ئەوەی 30 ساڵ خێزانەکەمان ئارامی گرت لەکاتی دیلبوونی، ئێستا هاتینە ریزی خێزانە خاوەن شەهیدەکان".

سەمیر قەنتار، دیلێکی ئازادکراوی زیندانەکانی ئیسرائیلە و، لە مانگی تەممووزی ساڵی 2008 ، لە ئەنجامی گۆڕینەوەی دیلەکان لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، پاش 30 ساڵ زیندانیكردن ئازادکرا.

رووداو
Top