ئەڵمانیا لەبارەی كەیسی پەنابەرانەوە هۆشداری دەدات
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوێنێ شەممە 19/12/2015 لە دیدارێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دیر شبیگل ڕایگەیاند هەڵسوكەوتی ئەو وڵاتانە ئەگەر بە ڕێگای دیكە چارەسەر نەكرێت، ئەوە ئەڵمانیا ڕێگای یاسایی دژ بەو وڵاتانە دەگرێتەبەر، هەروەها ڕاشیگەیاند ئەورووپا كۆمەڵگەیەكی یاساییە.
هەروەها ڕایگەیاند ئەڵمانیا رێكاری یاسایی و بەتایبەت لە سەر وڵاتی سلۆفاكیا و هەنگاریا دەگرێتەبەر كە بە هیچ شێوەیەك پابەندی ئەو پڕۆگرامانە نەبوون، ڕوونیشی كردەوە ئەو وڵاتانە دەبێ ئاگاداری مەترسیی كردارەكانیان بن كە مافی پەنابەرێتی نادەن بە پەنابەران و دەرگای وڵاتەكەیان واڵا كردووە بۆ دەرباز بوونی پەنابەران لە وێتەكەیانەوە بۆ وڵاتانی دیكەی ئەورووپا.
مانگی ڕابردوو حكوونەتی سلۆفاكیا ڕایگەیاند: "وڵاتەكەی تانە لە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وڵاتانی ئەورووپی دەگرێت كە ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی 160هەزار پەنابەر بۆ وڵاتانی ئەندام دەربڕیوە و بەپێی ئەو پڕۆگرامە وڵاتی سلۆفاكیا دەبێت 23 هەزار پەنابەر وەربگرێت.
باسنیوز