كه‌نه‌دا: هاوكاریى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌مان كردووه له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش
هارجیت ساجان وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا روونیكرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك له هێزه تایبه‌تییه‌كانی كه‌نه‌دا هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه كاتێك به‌رپه‌رچی هێرشێكی تیرۆریستانى تیرۆریستی داعشیان داوه‌ته‌وه .
ساجان روونیشیكرده‌وه كه تیرۆریسته هێرشبه‌ره‌كانی داعش دوای ئه‌وه‌ی له باره‌گاكانی به‌رگری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نزیك بوونه‌وه ، هێزه سه‌ربازییه‌كانی كه‌نه‌دا توانیان هاوكاری و یارمه‌تی پێشكه‌ش به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێرشێكی پێچه‌وانه ئه‌نجام بده‌ن و هێله‌كانی به‌رگری خۆیان بپارێزن كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا دوو فرۆكه‌ی جه‌نگی كه‌نه‌دی جۆری ئێف هه‌ژده به‌شداریان كرد و هیچ سه‌ربازێكی كه‌نه‌دی بریندار نه‌بوون .
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا راشیگه‌یاند كه ئه‌و شه‌ش فرۆكه جه‌نگییه له ناوچه‌كه ده‌كشێنێته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت له مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رێگه راوێژكار و مه‌شقپێكه‌ره‌كانییه‌وه كه ژماره‌یان شه‌ست و نۆ مه‌شقكاره له هێزه تایبه‌تیه‌كانی كه‌نه‌دا .