ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر حزبولڵای لوبنانی زیاد ده‌كات
جۆش ئێرنیست گوته‌بێژ به‌ناوی كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌م یاسایه هه‌ردوو پارتی دیموكراتی و كۆماری پێشنیاریان كرد و ئه‌مه‌ش فشارێك ده‌خاته سه‌ر حزبولڵای لوبنانی ، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاش به هۆكاری دیكه هه‌وڵ ده‌دات بگاته سه‌رچاوه داراییه‌كانی ئه‌و حزبه .
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پێشتر ره‌زامه‌ندی نیشاندا له سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك كه سزای دارایی نوێ ده‌خاته سه‌ر حزبولڵا هه‌روه‌ها رێگه به بانكه‌كان و چه‌ندین ده‌زگای دارایی ده‌گرێت له مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌دا . له ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌د و پێنجه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا حزبولڵای لوبنانی به گروپێكی تیرۆریستی ناو ده‌بات .