له رێى ئه‌وروپا پێنج هه‌زار كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه
بە گوێرەی راپۆرتی ئەو رێكخراوە، مەترسیدارترین رێگا كە كۆچبەران بۆ پەنابردنەبەر ئەوروپا ھەڵیانبژاردووە، دەریای سپى ناوه‌ڕاست بووه.
ئه‌و رێكخراوه ئامارى حاڵه‌ته‌كانى گيانله‌ده‌ستدانى له رێگه‌ى په‌نابه‌ريدا بڵاوكردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ى ئامارى ساڵى رابردوو، 3 ھەزار و 695 كەس لەو رێگایە گیانیان لەدەستداوە. لەو ژمارەیە 2 ھەزار و 889 كەسیان لە رێگای ئاويى و لە پێناو گەیشتن بە ئیتالیا گیانیان لەدەستداوە.
هه‌روه‌ها هاتووه: 706 پەنابەریش لە رێگای باشووری دەریای ناوەڕاست و بۆ گەیشتن بە یۆنان و قوبرس گیانیان لەدەستداوە.
رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ و كۆچبەران ئاشكراشيكردووه، لە سەرەتای ساڵی 2015 تا ئێستا 990ھەزار و 671 كەس چوونەتە ئەوروپا، تا كۆتایی ئەم ساڵ ئەو ژمارەیە دەگاتە مليۆنێك.
لە راپۆرتێكيشدا كۆمیسیاری باڵای رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا رايگه‌ياندووه، 60 مليۆن ئاوارە لە جیھان هه‌ن، كە لەماوەی 70 ساڵ تەمەنی ئەو رێكخراوەدا، ئەو ژمارەیە بێوێنە بووە.
K24