وەزیری دەرەوەی بولگاریا: رێگامان لە دوو فڕۆکەی رووسی گرتووە

وەزیری دەرەوەی بولگاریا: رێگامان لە دوو فڕۆکەی رووسی گرتووە
وەزیری دەرەوەی بولگاریا رایدەگەیەنێت، کە رێگایان لە دوو فڕۆکەی رووسی گرتووە لەوەی بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیدا بڕوات، چونکە چەکیان بۆ لایەنێکی شەڕکەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگواستەوە.



رۆژی هەینی 4ـی کانوونی یەکەمی 2015، پەرلەمانی بولگاریا لێپرسنەوەی لە دانیاڵ میتۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد، سەبارەت بە رێگرتن لە هاتوچۆی دوو فڕۆکەی رووسی لە ئاسمانی بولگاریا لە مانگی ئەیلولی رابردوو.



پێشتر رووسیا رایگەیاندبوو، کە ئەو دوو فڕۆکەیە هاوکاریی مرۆییان بۆ گەلی سوریا هەڵگرتبوو، بەڵام دانیاڵ میتۆڤ ئاشکرای دەکات، کە رێگرتنەکە جێبەجێکردنی گەمارۆ ئەوروپییەکان بوو بەسەر رژێمی سوریا، چونکە بەڵگەی تەواومان پێگەیشت، کە دوو فڕۆکەکە چەکیان بۆ رژێمی سوریا دەگواستەوە.



بەپێی هەواڵی ئەنادۆڵ، بولگاریا بە یەک مەرج رێ بە فڕۆکەی رووسی دەدات ئاسمانی بەکاربێنێت، ئەگەر لە فڕۆکەخانەیەکی ئەو وڵاتە بنیشێتەوە و بە تەواوی بپشکێندرێت.










باسنيوز
Top