فڕۆکە جەنگیەکانی بەریتانیا کێڵگەیەکی نەوتیان لە دێرزۆر بۆمببارانکرد

 فڕۆکە جەنگیەکانی بەریتانیا کێڵگەیەکی نەوتیان لە دێرزۆر بۆمببارانکرد
تەنیا چەند کاژێرێک دوای ئەوەی پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی لەسەر ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە سووریا دا، فڕۆکەکانی ئەو وڵاتە کێڵگەی نەوتی عومەر-یان لە دێرزور کردە ئامانج.

فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانەی ئەکرۆتیری لە قوبرس بەرزبوونەتەوە کە لە جۆری تۆرنادۆ بوون ، پاشان بەرەو ئاسمانی سووریا هەڵفڕێن و لە شارەکانی رەققە و دێرزۆر بنکە و بارەگاکانی داعشیان کردە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی پەرلەمانی بەریتانیا رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی دەرکرد راستەوخۆ مایکڵ فاڵۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا فەرمانی ئەنجامدانی هێرشی دەرکرد، بەپێی هێزی ئاسمانی بەریتانیا "تۆرنادۆکان کێڵگەی نەوتی عومەر-یان لە دێرزور کردووەتە ئامانج".

درەنگای شەوی رابردوو پەرلەمانی بەریتانیا بە 397 دەنگ لە بەرامبەر 223 دەنگ پلانی فراوانکرنی هێرشی ئاسمانی دژ بە داعش پەسەند کرد.













رووداو
Top