فه‌ڕه‌نسا سێ مزگه‌وتی داخستن
وه‌زیری نێوخۆی فه‌ڕه‌نسا(بێرنار كازنۆف)، داخستنی سێ مزگه‌وته‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و گوتی كه، ئه‌م بڕیاره له مێژووی فه‌ڕه‌نسادا پێشینه‌ی نییه. هه‌ڵبه‌ته داخستنی دووانیان كه له شاری لیۆن و ناوچه‌ی ئۆپرفیلییه‌ی پاریس له حه‌فته‌ی ڕابردوودا بوو، سێیه‌میشیان له سی ئای مارنه، كه ئه‌م به‌یانییه‌ی چوارشه‌ممه‌یه، هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ری و دایانخست.
وه‌زیری نێوخۆی فه‌ڕه‌نسا ڕوونی كرده‌وه، له‌وه‌ته‌ی هێرشه‌كانی پاریسه‌وه، 2235 هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ر شوێنی یدرایكراو ئه‌نجام دراون، 263 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هه‌روه‌ها 346 دۆسێی ده‌ستگیركردن له لایه‌ن دادگاوه كراونه‌ته‌وه.
هاوكات، رێ نادرێ 22 كه‌س خاكی فه‌ڕه‌نسا چێ بهێڵن و، دۆخی 9كه‌سی دیكه‌یش له‌ژێر جاودێریی ناچاریدایه.
ئه‌و وه‌زیره ئاشكرایشی ده‌كات كه، له نێو مزگه‌وتێكدا، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و دۆكیۆمێنتی پێوه‌ست به جیهاد هه‌بووه، هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ی خوێندنی قورئان كه مۆڵه‌تی نه‌بووه داخراوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسایش(مانوێل فالس) رایگه‌یاند، كه ئێستا وڵاته‌كه‌ی له دۆخی جه‌نگدایه و له دوژمن ده‌دات به ئامانجی له‌نێوبردنی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌ی داعش و ئه‌وه‌یشی نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات.
ئه‌و گوتیشی، ده‌بێ ته‌واوی تووندڕۆكان له وڵاته‌كه‌یان وه‌ده‌رنرێن، هه‌روه‌ها ڕه‌گه‌زنامه له ئه‌وانه بستێندڕێته‌وه كه سووكایه‌تیی به فه‌ڕه‌نسا ده‌كات.