جۆن مه‌ككه‌ین: دەبێ شێوازی شەڕی داعش بگۆڕین
سیناتۆر (جۆن مه‌ككه‌ین) سه‌رۆكی لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، له دواتازەکردنەوە هه‌واڵه‌كانیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووه، سه‌باره‌ت به هێرشەکەی ئه‌م دواییه‌ی داعش و، پەلاماردانی پاریس و، کوشتوبڕکردنی ئەو هەموو خەڵکە، ده‌ڵێ، "ئێمه وه‌ك ئه‌مه‌ریكا خه‌مبار بووین به‌وه‌ی له پاریس قەوما، ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانی فه‌ره‌نسایه و گه‌له‌كه‌یشی دۆستی ئێمه‌ن، ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ چاره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه بكات و له ڕیشه‌وە ده‌ریان‌بهێنێ، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕەشکوژییەدا هه‌واڵی ناخۆشی دیکەیش له عێراق و لوبنان و ئانكاراوە هات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه‌یش له كۆبوونه‌وه‌ی 20 وڵاتەکە لە توركیادا (ئۆباما)یش هه‌واڵێكی ناخۆشی پێ داین، كه له‌وێدا ده‌ركه‌وت ستراتیژیه‌تێكی زۆر لاوازی هه‌یه بۆ به‌رەوڕووبوونه‌وه‌وه‌ی داعش كه ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهانیشدا بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره، كه پێویسته ئێمه نه‌خشه‌ڕێی جه‌نگی دژ به‌داعش و بەرپەرچدانه‌وه‌یان بگۆڕین، ستراتیژیه‌تێكی وا بگرینه به‌ر كه دوای داعش بە یەکجارەکی ببڕێتەوە."
(جۆن مه‌ككه‌ین) كه له‌دایكبووی 1936ـه و به سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوی ده‌ركردووه، چونكه یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه به‌شداریی جه‌نگی ڤێتنامی كردووه و، له‌نێو گه‌لی ئه‌مه‌ریكادا به دیموكرات و، کۆمارییه‌كانه‌وه ڕێزی زۆری لێ ده‌گرن؛ ئەو ده‌یشڵێ: "ئێمه ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانین كه ئه‌و كۆچه به لێشاوه‌ی لە سووریاوە بۆ وڵاتانی جیهان و، به‌هێزبوونی پێگه‌ی داعش مانای شكستی ئۆباما ده‌گه‌یێنێت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا، له سووریادا وا 5 ساڵه جه‌نگ زیاتر گه‌شه ده‌كات و له عێراقیشدا تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدییه لە سه‌ریان."
سیناتۆر (مه‌ككه‌ین)، ده‌یشڵێ، باشترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه كه جارێ كۆمه‌كی ئاواره‌كان بكه‌ین هه‌ر له نزیك ئه‌و شوێنانه‌ی كه لێیانه‌وه ئاواره بوون و كه‌مپیان بۆ دروست كراوە، هه‌روه‌ها لە زەمین و ئاسمان و دەریاوە ئەو شوێنانه بپارێزین كه تیرۆر ڕووی تێ كردوونە؛ ئینجا ئه‌مه‌ریكا، هاوپه‌یمانەکانی به شێوه‌یه‌كی چاک هاوکاری بکات؛ ئا بەو شێوه‌یه پێگه‌ی تیرۆر لاواز ده‌كه‌ین، نه‌ك به‌م ستراتیژیه‌ته شكستخواردووه‌ی ئۆباما كه هه‌یه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، كه به‌هۆی ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی سه‌رۆك به‌رده‌وام خه‌ڵك ئاواره ده‌بن چونكه ململانێی جه‌نگ له سووریا و عێراقدا درێژه‌ی هه‌یه.
(جۆن مه‌ككەین)
- ساڵی 1954 ئه‌كادیمیای ده‌ریاوانیی تەواو کردووە و تا ساڵی 1981 له‌و بواره‌دا كاری كردووه.
- ساڵی 1982 له هەرێمی ئه‌ریزۆناوە بۆ په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا و، ساڵی 1986 بوو به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا.
- ساڵی 2008 كاندیدی كۆمارییه‌كان بوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
- ئێستایش سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكادا.