میدیایه‌كی روسیا ره‌خنه له پۆتین ده‌گرێ و توركیا به گرنگ وه‌سف ده‌كات
سایتی (سایگن هه‌به‌ر) كه سایتێكی به‌ناوبانگی روسییه، وتارێكی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی روسی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی روسیا به‌سه‌ر توركیای سه‌پاندووه ره‌خنه له سیاسه‌تی پۆتین ده‌گرێت و پێیوایه كه زیانی ئابووری گه‌وره به‌ر روسیا ده‌كه‌وێت.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و سزایانه‌ی روسیا به‌سه‌ر توركیایدا سه‌پاندووه، له ئه‌نجامدا ده‌بێته پروپاگنده بۆ سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان و هه‌روه‌ها له‌و ناكۆكیه‌شدا روسیا به ته‌نیایه و رۆژئاوا هه‌موویان پشتی توركیایان گرتووه.
پاشان توركیا نه‌یگوتووه فڕۆكه‌كانی روسیا ده‌توانن به ئاره‌زووی خۆیان له‌سه‌ر سنووری ئاسمانی نێوان توركیا و سووریادا بسوڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه كه روسیا له ریزبه‌ندی شه‌شه‌مینی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه توركیا په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵدا هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر روسیا بیر له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه تێك بدات، ئه‌وكات زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م هه‌ر خۆمانین.
باسنيوز