ژنەکەی ئەبوبەکر بەغدادی ئازادکرا

 ژنەکەی ئەبوبەکر بەغدادی ئازادکرا
سەجا دلێمی، دوای ئازادکردنی رایگەیاند کە ئەو پێشتر ژنی ئەبوبەکر بەغدادی بووە، بەڵام پێش شەش ساڵ تەڵاقی لێوەرگرتووە و ئەوکاتەش بەغدادی " خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی نەبوو".

بەرەی نوسرە ئەمڕۆ سێشەممە لە کەشێکی باراناوییدا دیلەکانی لەگەڵ حکومەتی لوبنان گۆڕییەوە کە دلێمی و منداڵەکانیشی لەنێو ئەو کەسانەدابوون کە لە لوبنان زیندان کرابوون و ئەمڕۆ لەبەرامبەر ئازادکردنی 13 سەربازی لوبنانی، ئازادکران.

لە مانگی ئابی ساڵی 2014 بەرەی نوسرە و داعش هێرشێکی هاوبەشیان کردبووە سەر شارۆچکەی عیرسال و لەئاکامدا چەند سەربازێکی لوبنانیان بەدیلگرتبوو، کە ئەمڕۆ حکومەتی لوبنان لەبەرامبەر ئازادکردنی چەند زیندانییەک دیلەکانی وەرگرتەوە.









رووداو
Top